به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دەرەنجامی وتووێژەکانی ئەم دواییەی نێوان «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: دەرەنجامی ئەو وتووێژانە بەرھەمی ھەوڵی ماندوویی نەناسانەی دەوڵەت بە سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» و پشتگریی کۆتلە نیشتیمانییەکان بە گەڕانەوە بۆ مەرجەعییەتی وڵاتە.
«بەرھەم ساڵح» لە پەیامەکەی دا وتیشی: بەرژەوەندییەکانی عێراق وا ھەڵدەگرێ کە دامەزراوە دەوڵەتییەکان ھێزمەند بکرێن و لە یسەروەری و دەستەڵات و بڕیاری سەربەخۆی نیشتیمانی پشتگری بکرێت.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی سێ شەممە لەگەڵ «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیداری کردو سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان وتووێژی کرد و لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق لە ٣١ی دیسامبەردا پێی داگرت.
لە کۆتایی دانیشتانەکەش دا «بایدێن»و«کازمی» باسی ڕێککەوتن بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراقیان کردو لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند: واشێنگتۆن و بەغدا لە سەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ھەتا کۆتایی ئەمساڵی ٢٠٢١ ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق کۆتایی پێ بێت.
342/